spot_imgspot_img

نرخی نەوت گەیشتەوە سەرو 112 دۆلار

بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و یەک بەرمیلی گەیشتەوە سەرو 112 دۆلار و دواتر دابەزیەوە.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 105 دۆلار و 32 سەنتە. هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش بە 99 دۆلار و 64 سەنتە.

لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بەوەی کە ئەمریکا سەرقاڵی دانوستاندنە لەگەڵ ئێران بۆ کۆتایی پێهێنان بە جەنگ، نەیتوانی دڵەڕاوکێ و نیگەرانیی بازرگانان سەبارەت بە پچڕانی دابینکردنی نەوت لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە، بڕەوێنێتەوە.

هەنگاوەکەی ترەمپ بۆ پێدانی مۆڵەتی 10 رۆژ بە ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز، نەبووە هۆی هێورکردنەوەی نیگەرانییەکانی پەیوەست بە دابینکردنی نەوت لە جیهاندا. سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکیدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاندبوو، وتووێژەکان لەگەڵ ئێران “زۆر باش دەڕۆن” سەرەڕای “لێدوانە هەڵەکانی میدیا چەواشەکارەکان و لایەنەکانی دیکە”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە