وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی بارانبارینی بەردەوامەوە 20 بەنداوی بچوک و مامناوەن پڕبوون و سەرڕێژیان کردووە.
بێگهرد تاڵهبانی، وهزیری كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاوی ههرێمی كوردستان ڕایگەیاند: بەنداوی دەربەندیخان 2.3 ملیار مەتر سێجا ئاوی تیادا کۆکراوەتەوە و بەپێی پلانێکی زانستی هەنگاو بە هەنگاو پڕ دەکرێت.
باسی لەوەشکردووە: بەنداوی دوکان 3.7 ملیار مەتر سێجا ئاوی کۆکردووهتەوە و ڕۆژانە بەڕێژەیەکی باش زیاد دەکات و پلانی کۆکردنەوەی زۆرترین بڕی ئاومان لە کۆتای وەرزدا هەیە.
دەشڵێت: بەنداوی دهۆک ڕێژەیەکی باش ئاوی زیادی کردووە و نزیکە لە پڕبون و 47 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تیادایە.
“بەنداوی گۆمەسپان بڕی 20 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی خەزنکردوە کە 60% ئاوی کۆکراوەی ئەمساڵە و بەردەوامە لە زیادبوون”، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم وای وتووە.
