spot_imgspot_img

کاتی کارکردنی مۆلیدەکان گۆڕا

ئەنجوومەنی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر کاتی کارکردنی مۆلیدەکانی گۆڕی.

خۆران خۆرانی، سەروکی ئەنجوومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلیەکانی پارێزگای هەولێر دەڵێت: خاوەن مۆلیدەکان تکایە کارکردنی مۆلیدەکان بەم شێوەی خوارەوە دەبێت لە ئەمڕۆوە.

ڕاشیگەیاندووە، کاتژمێر 7:00 ی بەیانیان تاکو کاتژمێر 1:00 ی شەو هەرکاتێک کارەبای نیشتیمانی بڕا دەبێت مۆلیدەکان کار بکەن.

دەشڵێت: تکایە هیج مۆلیدەیەک نابێت 24 کاتژمێری کاربکات بەبێ ڕەزامەندی هاوبەشەکانی تکایە پابەندبن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە