spot_imgspot_img

لە هەولێر بـڕیاری دابـەشكردنی غاز بە كارتی ئەلیكترۆنی درا

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند، سبەی شەممە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی ٣٠ هەزار بتڵ غازی ماڵان لە سنووری پارێزگاکە و پڕۆسەکەش بە سیستەمی کارتی ئەلیکترۆنی دەبێت.

سالار محمد، لێپرسراوی پشکنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر لە ئاگادارییەکی فەرمیدا کە ئاراستەی سەرجەم هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر و قەزا و ناحیەکانی کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە کە بەیانی، ڕێکەوتی ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٦، پڕۆسەی دابەشکردنی غازی ماڵان دەستپێدەکات.

دەشڵێت: بەیانی شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٣/٢٨ دەست دەکرێت بەدابەشکردنی بڕی (٣٠،٠٠٠) سی هەزار بتل غازی مالان بە سیستەمی کارتی ئەلیکترۆنی.

جەختیشی كردۆتەوە، بەمەش هاووڵاتیان دەتوانن لە ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگاکە بڕی پێویستی غازی ماڵان وەربگرن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە