شی جینپینگ بە لێكۆڵینەوەكانی لەسەر دۆخی خەڵك و چوونە ناو دۆخی ژیانی گەلەكەی و ژیانی لەگەڵ گەلەكەی گەیاندیە پلەی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی و هەر ئەو لێكۆڵینەوانەشی وای كرد هەوڵی پێشخستنی وڵاتەكەی بدات و بیگەیەنێتە لوتكەی ئابووری و تەكنەلۆژیای سەردەم و كێبڕكێی گەورەترین زلهێزەكانی جیهان بكات.
شی جینپینگ، سەرۆكی كۆماری میللی چین لە کاتی گەنجیدا لەکاتێکدا لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە ناوچەی چێنگدینگ لە پارێزگای هێبی لە باکووری چین کاردەکات، پێی باشتر بوو پاسکیلە کۆنەکەی (فۆنیکس) کە ٢٨ ئینج بوو، کاتێک لە پەکین بوو بەکاربهێنێت.
پارێزگای هێبی هەرچەندە ئەو پارێزگایە دوو ئۆتۆمبێلی جۆری جیپی لەبەردەستدا بوو بۆ بەکارهێنانی فەرمی، بەڵام (شی) پێی باشتر بوو لە کاتی گەشتە توێژینەوەکانیدا بە پاسکیل گەشت بکات. ئەمەش ڕێگەی پێدا، کە بە چاوی خۆی تێگەیشتن لە بارودۆخی ناوچەکە بەدەستبهێنێت، لەنێویاندا ئەو کێشانەی کە ڕەنگە شۆفێری ئۆتۆمبێلێک نەیانبێنێت.
هەژماری فەرمی كونسوڵخانەی (چین لە هەولێر) بە جلوبەرگێکی سەربازی کۆنەوە و جانتایەکی سادەی سەوزی هەڵگرتبوو، بە پاسکیل لە گوندێکەوە بۆ گوندێکی تر بە درێژایی ڕووباری هوتۆ دەڕۆیشت.
زۆرجار، دەبوو پاسکیلەکە لەسەر شان هەڵبگرێت و بەپێ لە بنی ڕووبارە وشکەکاندا بپەڕێتەوە بۆ ئەوەی بگاتە گوندەکانی کەناری بەرامبەر و درێژە بە لێکۆڵینەوەکانی بدات.
بە هەمان پاسکیل سەردانی کۆمۆنی شیچائۆتۆنگی کرد بۆ لێکۆڵینەوە لە پڕۆژەکانی شارۆچکەکە، چووە گوندی سانجیاو بۆ ئەوەی فێری چاندنی (پەتاتە) بێت، گەشتێکی بۆ تایوانژوانگ کرد بۆ چاودێریکردنی گەشەسەندنی گوندەکە. لە ماوەی سێ ساڵدا سەردانی هەر ٢٥ شارەوانی و زیاتر لە ٢٢٠ تیمی بەرهەمهێنانی لە پارێزگاکەدا کرد.
شی وتی: “وەک سکرتێری حزبی پارێزگا، دەبێت سەردانی هەموو گوندێک بکەیت؛ لەسەر ئاستی شارەوانی، هەموو شارۆچکەیەک و لەسەر ئاستی پارێزگا، هەموو پارێزگا و شار و قەزایەک”.

