spot_imgspot_img

لەتیف ڕەشید و مەسعود پزیشكیان بەتەلەفۆن قسەیان كرد

سەرۆکی کۆمارى عيَراق لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران تاوتوێی پەرەسەندنەکانی ناوچەکە دەکات.

ئێوارەی ڕۆژی چوار شەممە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٦، جەنابی سەرۆک کۆماری کۆمار، دکتور عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، مەسعود ثزيشكيان ئەنجامدا.

لە میانەی ئەو بانگەوازەدا، سةرؤك كؤمار بە بۆنەی شەهید بوونی ژمارەیەک لە سەرکردە و دیارترینیان ئایەتوڵڵای مەزن سەید عەلی خامنەیی، هەروەها ژمارەیەک لە خەڵکی بێ تاوانی مەدەنی لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان، بەتایبەتی بە ئامانجگرتنی قوتابخانەیەکی سەرەتایی کچان، سەرەخۆشی لە ڕێبەرایەتی و گەلی ئێران کرد.

سەرۆک کۆماری کۆمار هەڵوێستی فەرمی عێراقی دووپاتکردەوە لە ڕەتکردنەوەی شەڕ، نیگەرانیی قوڵی دەربڕی بەرامبەر پەرەسەندنی ململانێکان و داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی دوژمنایەتییەکان و پەسەندکردنی وتووێژ وەک ئامرازێک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان کرد.

سەرۆک کۆمار جەختی کردةوة، کە درێژەدان بە شەڕ خزمەت بە بەرژەوەندی هیچ وڵاتێکی ناوچەکە ناکات، بەڵکوو هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

ئاماژەی بەوەدا، کە عێراق چ گەلەکەی و چ حکومەتەکەی داوای ئاشتی دەکات و هاوسۆزی خۆی لەگەڵ گەلی دۆستی ئێران دەردەبڕێت و دەستخۆشی لە خۆڕاگرییان دەکات لە بەرامبەر دەستدرێژییەکاندا. هەروەها ڕوونی کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکگرتووە و بە ئیرادە کار بۆ پاراستنی سنوورەکانی و ڕێگرتن لە هەر هەوڵێک بۆ ئیستغلالکردنی خاکی عێراق بۆ زیادکردنی گرژییەکان یان هەڕەشەکردن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری وڵاتانی دراوسێ، لەوانە کۆماری ئیسلامی ئێران.

سةرؤك كؤمار ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد کە هەرێمی کوردستانیان کردۆتە ئامانج و جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم جۆرە کارانە بەشدار نین لە سەقامگیری ناوچەکە بەڵکو زیاتر گرژی و پەرەسەندنەکان زیاتر دەکەن.

سەرۆک کۆمار دووپاتی کردەوە کە عێراق ڕەتکردنەوەی هەرچەشنە هێرشێکی سەربازی بۆ سەر خاکەکەی، بە پێشێلکردنی سەروەری و بە مایەی نیگەرانییەکی گەورە لە قەڵەمدا.

ناوبراو هەروەها جەختی لە پێویستی کۆنتڕۆڵکردنی ململانێکان و کارکردن بە پەرۆشەوە بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی بۆ وڵاتانی دیکەی ناوچەکە، جەختی لە گرنگی ڕاگرتنی دوژمنایەتییەکان بۆ پاراستنی ئاشتی ناوچەکە و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی گەلان کردەوە.

لای خۆیةوه سةڕۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سةرۆک کۆماری عيَراق بۆ هةستی دڵسۆزةکانی دةربڕی و جةختی له سةر ثةيوةنديية مێژووییه قووڵ و بةهيَزةكانى نێوان عێراق و ئێران و ثةيوةندييةكانى ولآتةكةى بؤ ثتةوكردن ثةيوةندى و هاوكارى و دؤستايةتى نيَوان هةردوو نةتةوة بين.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران خوازیاری دامەزراندنی سیستەمێکی یەکێتیی ناوچەیی بوو کە وڵاتانی ناوچەکە بگرێتەوە، کە بەشدار بێت لە بەرزکردنەوەی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان و چەسپاندنی هاوکاری و شەراکەتی ڕاستەقینە لە نێوان نەتەوە و گەلان و کرانەوەی ڕێگاکانی پەیوەندی لە نێوانیاندا و بەمەش گەشەپێدان و سەقامگیری ناوچەیی.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە