یه‌كێتی ئه‌وروپا پەیامی هاوخەمی بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت

وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوخه‌می قوڵیان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕن له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ناوچه‌ی سۆران، كە تیایدا 6 پێشمەرگە شەهید بوون و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی هاوبەشی لە نوسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان پێگەیشت، كه‌ تیایدا هاوخەمیی قوڵی خۆیان بۆ ئه‌و هێرشە موشەکییە ده‌ربڕیوه‌ كه‌ به‌ره‌به‌یانی رۆژی سێ شەممە كرایه‌ سه‌ر ناوچەی سۆران و له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ شه‌هید و برینداربوون.

لە پەیامەکەدا هه‌روه‌ها نیگەرانیی قووڵی خۆیان نیشان داوە بەرامبەر بەو هێرشانەی لە چەند هەفتەی ڕابردودا كراونه‌ته‌ سەر هەرێمی کوردستان.

لە کۆتاییی پەیامەکەدا، هاوسۆزیی خۆیان و وڵاتەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان دوپات کردوەتەوە و جەختیان لە پشتگیریکردنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کردوەتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە