تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگەیاند، کە کورد لەسەر حیسابی ئەمریکا و ئیسرائیل شەڕ ناکات و سەربازی بەکرێگیراو نییە.
تونجەر باکرهان ناوبراو خوێندنەوەی پەیامی سەرکردە کوردەکان (بارزانی، تاڵەبانی، ئۆجەلان و ئیلهام ئەحمەد) لە نەورۆزی ئەمساڵدا بە هەنگاوێکی مێژوویی و نیشانەی یەکڕیزی وەسف کرد.
هاوسەرۆکی دەم پارتی جەختی کردەوە، کە ڕێگەی ڕزگاریی ئێران لە دیالۆگدایە لەگەڵ هەموو پێکهاتەکان و کورد تەنیا لە ناوچەکانی خۆیاندا بەرگری دەکەن.
باکرهان ڕەخنەی لە هەڵوێستە گۆڕاوەکانی ئاکپارتی و مەهەپە گرت سەبارەت بە پرۆسەی چارەسەری و مەرجی دانانی چەک.
