spot_imgspot_img

وەزیری خوێندنی باڵا پشووی خوێندكارانی درێژكردەوە

بە بڕیاری وەزیری خوێندنی باڵا، ماوەی مانەوە و پشووی خوێندکارانی هەرێم، کە لە زانکۆکانی ئێران دەخوێنن بۆ (2026/4/15) درێژکرایەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاویكردەوە، بەهۆی بەردەوامی بارودۆخی شەڕ و ناسەقامگیری ناوچەکە و لەپێناو پاراستنی گیانی ئەو خوێندکارانەی هەرێمی کوردستان، کە لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەخوێنن، بە بڕیاری د. ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بریاردرا بە:

١- درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان لە (2026/3/28) تاکو (2026/4/15).

٢- لە دوای ئەم بەروارە، وەزارەت جارێکی تر هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکات و بڕیار و ڕێنمایی گونجاو دەردەکات.

٣- ئەو ماوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت و دواتر کێشەی یەکسانکردنی بڕوانامەیان نابێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە