مۆلیدە ئەهلییەكان: ئەو قەرزەی لامانە دەیدەینەوە هاووڵاتیان

ئەنجومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلیەکانی پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگاری هەولێر كۆبوونەوە بۆ دانانی خشتەیەک بۆ کارکردنی مۆلیدەکان و دەشڵێت: هەركات كارەبا باش بوو ئەو قەرزەی لامانە دەیدەینەوە هاووڵاتیان.

خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلیەکانی هەولێر ڕایگەیاند، بەهەماهەنگی لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر دەستمان کرد بەدانانی خشتەیەک بۆ کارکردنی مۆلیدەکانی سنوری ناوشار و قەزا و ناحیەکانی پارێزگای هەولێر و وەرگرتنی برێکی پارەی پێشوەختە لەهاووڵاتیان بۆ پێدانی کارەبا.

دەشڵێت: دوای چاک بوونەوەی کارەبایی نیشتمانی خاوەن مۆلیدەکان قەرزداری هاووڵاتیان بونەتەوە بەگشتی بەڵام خاوەن مۆلیدەکان هاوکاریی وەزارەتی کارەبا و هاووڵاتیانی شاری خۆمان بون و لەهەر کاتێکش کارەبای نیشتمانی بپچرێت ئێمە ئامادەین ئەو قەرزەی لای ئیمەیە بیدەینەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، لەهەرکاتێک بێت مۆلیدەکان کاردەکەن لەژێر ڕێنمایی پارێزگاری هەولێر و قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە