spot_imgspot_img

لە پەرلەمانی عێراق 170 واژۆ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كۆكراوەتەوە

پەرلەمانتارێكی عێراقی ئاشكرای دەكات، 171 پەرلەمانتاری عێراق لەشیعە و سوننە و کورد واژۆیان کۆکردوەتەوە بۆ ئەوەی ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو سەرۆک کۆمار هەڵبژێرن تەنانەت ئەگەر حزبەکانیشان ڕازی نەبن.

عەباس حەیال، پەرلەمانتارێكی عێراقی ئاشكرای دەكات، زیاتر لە ١٧٠ واژۆی پەرلەمانتاران کۆکراوەتەوە بۆ داواکردن لە سەرۆکایەتی پەرلەمان تا بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بخاتە ناو کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو، بە مەبەستی تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەت، یان بەستنی دانیشتنێکی نائاسایی بۆ هەمان مەبەست.

حەیال لە لێدوانێکدا بۆ “مەربەد” ڕایگەیاند: “بارودۆخی وڵات بەرگەی مانەوەی حکومەتی کاربەڕێکەر ناگرێت کە هیچ دەسەڵاتێکی نییە، بەتایبەت کە ئێمە لەناو بارودۆخێکی سەختداین بەهۆی ئەو جەنگەی ئێستا ناوچەکە بەخۆیەوە دەبینێت؛ عێراق پێویستی بە حکومەتێکی خاوەن دەسەڵاتی تەواو هەیە.” هەر بۆیە داواکاری بۆ کۆکردنەوەی واژۆ هەبووە و تا ئێستا گەیشتووەتە ١٧٠ واژۆ.

ئاماژەی بەوەش کرد، کە تەنانەت ئەگەر دانیشتنی ئاساییش ئەنجام نەدرێت، داواکاری هەیە بۆ سازکردنی دانیشتنێکی نائاسایی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، جەختیشی کردەوە کە ئەوان وەک پەرلەمانتاران هەڵوێستیان دەبێت ئەگەر ئەو دانیشتنە بەڕێوە نەچێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە