بارانی ئەمساڵ کانی و کارێز و ڕووبارەکانی بووژاندۆتەوە و بە بەردەوامی ئاوی باراناو دەچێتە ناو بەنداوەکەوە!
بێڵماوسکەی بەنداوی دوکان تەنها 13.5مەتری ماوە سەر ڕێژ بکات، ئەوەش کاتێک ڕوودەدات کە بەنداوەکە سەرڕێژ بکات.
کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان ڕایگەیاند، بۆ سەر ڕێژبوونی بەنداوەکە نزیکەی 14 مەتری ماوە و لەمساڵدا 17 مەتر زیادی کردووە.
بەنداوی دوکان 511 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە و لە مێژووی بەنداوەکەدا تەنها دوو جار ئەم بێڵماوسە بەکارهاتووە، کە یەکەمجار لە بەهاری ساڵی 1988 و جاری دووەمیش لە بەهاری ساڵی 2019 بوو.
