هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند باراناو لە چەند شەقامێک بەرزبووەتەوە و داوا لە شۆفێران دەکات کە بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە.
بەڕێوە بەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە کە بە هۆی ئەو شەپۆلە بارانە بە خوڕەی شاری هەولێری گرتووەتەوە، لە هەندێک لە شەقامەکان ئاستی باراناو بەرزبووەتەوە و بووەتە هۆی وەستانی جوڵەی هاتووچۆ.
ڕاشیگەیاند کە بەهۆی بەردەوامی بارانبارینی بە لێزمە و بەخوڕ ئەگەری هەیە لە چەند کاتژمێری داهاتوو چەند شەقامێکی تریش ئاستی باراناو تێیاندا بەرز ببێتەوە و جووڵەی هاتووچۆ تیایاندا بوەستێ بۆیە داوا لە شۆفێران دەکەین تا ئەم شەپۆلە دەوەستێ ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێ نەیەنە دەرەوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو شەقامانەی ئاستی باراناو تیایاندا بەرز بووەتە پێکهاتوون لە؛
١- شەقامی ١٠٠ مەتری نزیک فاملی مۆڵ
٢- شەقامی شۆڕش بەرزە پردی شۆڕش
٣- شەقامی ٤٠ مەتری بازاڕی لەنگە
٤- ڕێگای دارەتوو بنەسڵاوە ئاوێنەی شار
٥- پردی بنەسڵاوە شەقامی لاوان
٦- شەقامی ٦٠مەتری نزیک یاریگای شەهید فرانسۆ هەریری
