لە “شاهید”ەوە بۆ “ASN-301″؛ چەکی نوێی چین بۆ ڕاوکردنی سیستەمە بەرگرییەکان.
ڕاپۆرتە سەربازییەکان ئاماژە بە گۆڕانکارییەکی گەورە دەکەن لە جیهانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکاندا، ئەویش پەڕینەوەیە لە درۆنی “شاهید”ی ئێرانی کە ئامانجەکەی پێشوەختە بۆ دیاریکراوە، بۆ درۆنی ASN-301ی چینی کە تایبەت بۆ “ڕاوکردنی” سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکان پەرەی پێدراوە.
ASN-301؛ بکوژی ڕادارەکان
ئەم درۆنە چینییە چەندین تایبەتمەندی ناوازەی تێدایە کە وا دەکات ببێتە مەترسییەکی کوشندە:
مانەوەی زۆر: دەتوانێت بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر بە ئاسمانەوە بمێنێتەوە.
ناسینەوەی ڕادار: توانای ناسینەوەی شەپۆلەکانی ڕاداری هەیە و لە نیوەی ڕێگادا فەرمانی نوێ وەردەگرێت.
گۆڕانی کارەبایی: ئەگەر شەپۆلەکانی دەستنیشانکردنی ئامانجەکە تێکبچن، درۆنەکە دەگۆڕێت بۆ گۆڕەری کارەبایی بۆ پاراستنی وردی پێکان.
ستراتیژییەتی چین؛ تێکەڵکردنی نرخ و وردی
لە کاتێکدا ئێران پشتی بەستووە بە هەرزانی نرخ و زۆریی ژمارەی درۆنەکان، چین توانیویەتی هەمان هاوکێشە بەکاربهێنێت بەڵام بە “وردییەکی زۆرتر”. بۆ نموونە درۆنی Feilong-300D نەک هەر هەرزانترە، بەڵکو لە وردی پێکان و کڵاوەی تەقەمەنیدا هاوتایە لەگەڵ پێشکەوتووترینەکان.
شۆڕشی “سوارم” و سیستەمی ئەتڵەس (ATLUSS)
گەورەترین مەترسیی تەکنەلۆژیای چین لە سیستەمی ئەتڵەسدا کورت دەبێتەوە، کە توانای بەڕێوەبردنی ٩٦ باڵندەی هەیە لە یەک کاتدا:
هەڵدەری SWARM II: ئەم سیستەمە لە یەک کاتدا ٤٨ باڵندەی ATLUSS-A140 هەڵدەدات.
هێرشی بەردەوام: ئەم درۆنانە بەپێی هاوکێشەی ماتماتیکی ئاڵۆز هێرش دەکەن، ڕێگە نادەن ئامانجەکە خۆی ڕێکبخاتەوە یان خۆی بشارێتەوە.
خۆڕێکخستنەوەی خودکار: درۆنەکان داتا لەگەڵ یەکتر هاوبەشی پێدەکەن و بەیەکدا نادەن؛ ئەگەر یەکێکیان بخرێتە خوارەوە، ئەوانی تر خۆکارانە شوێنەکەی پڕ دەکەنەوە و بە “گوژمەیەک” هێرش دەبەن.
فێڵە جەنگییەکان و مەحاڵکردنی بەرگری
ئەم سیستەمە چینییە تەنها هێرشکاری نییە، بەڵکو سیستەمی خۆگونجاندنی هەیە:
درۆنی درۆیینە: سەرەتا باڵندەی ساختە دەنێرێتە ئاسمان بۆ ئەوەی سیستەمی بەرگریی دوژمن بەتاڵ بکاتەوە.
شەپۆلی تێکدەر (Jamming): بەکارهێنانی ئامێری تێکدەر بۆ پەکخستنی ڕادارەکان.
هێرشی ڕاستەقینە: دوای ئەوەی بەرگرییەکە سەرقاڵ دەکرێت، درۆنە ڕاستەقینەکان هێرش دەکەن، ئەمەش وای کردووە کە بەرپێگرتنی ئەم هێرشانە لە زانستی سەربازیدا بە “مەحاڵ” دابنرێت.
