تایبەتمەندی و تەکنەلۆژیای نایاب.. سامسۆنگ خۆی بۆ ڕاگەیاندنی مۆبایلێکی نوێ ئامادە دەکات
کۆمپانیای سامسۆنگ خۆی ئامادە دەکات بۆ خستنەبازاڕی مۆبایلێکی نوێ کە خاوەن تایبەتمەندی و تەکنەلۆژیایەکی نایابە و بە نرخێکی ڕکابەر دێتە ناو بازاڕەکانەوە.
مۆبایلی Galaxy A37 خاوەنی جەستەیەکی بەرگریکارە لە بەرامبەر ئاو و تۆز بەپێی ستانداردی IP68، ڕەهەندەکانی (١٦٢.٩ / ٧٨.٢ / ٧.٤) ملمە و کێشەکەی ١٩٦ گرامە. مۆبایلەکە تەیار کراوە بە دوو شوێنی سیمکارت و تەکنەلۆژیای eSIM بۆ کارکردن لەگەڵ تۆڕە پەیوەندییەکان، هەروەها چیپێکی مۆدێمی پێشکەوتووی تێدایە بۆ پەیوەستبوون بە تۆڕەکانی 5G.
تایبەتمەندییەکانی شاشە:
جۆر: Super AMOLED
قەبارە: ٦.٧ ئینج
کوالێتی: (١٠٨٠ / ٢٣٤٠) پێکسڵ
خێرایی (فریکوێنس): ١٢٠ هێرتز
چڕی پێکسڵ: نزیکەی ٣٨٥ پێکسڵ لە هەر ئینجێکدا
ئاستی ڕووناکی: دەگاتە ١٩٠٠ nits
پاراستن: بە شوشەی +Corning Gorilla Glass Victus پارێزراوە کە دژە شکان و ڕوشانە.
کامێرا و وێنەگرتن:
کامێرای سەرەکی: سێ هاوێنەیی بە کوالێتی (٥٠ + ٨ + ٥) مێگاپێکسڵ، کە هاوێنەی (ultrawide) و (macro) لەخۆدەگرێت. توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4Kی هەیە بە خێرایی ٣٠ فریم لە چرکەیەکدا.
کامێرای پێشەوە: کوالێتییەکەی ١٢ مێگاپێکسڵە.
مۆبایلەکە دەرچەی USB Type-C 2.0 و چیپی NFC و هەستەوەرێکی پەنجەمۆری ژێر شاشەی تێدایە. هەروەها خاوەنی پاترییەکی گەورەیە بە توانای ٥٠٠٠ میلی ئەمپێر کە پاڵپشتی بارگاوی کەرەوەی خێرا (شەحن) دەکات بە توانای ٤٥ وات.
