spot_imgspot_img

 ترەمپ هۆشداریی کۆتایی دەداتە تاران

 ترەمپ هۆشداریی کۆتایی دەداتە تاران: “بۆ ڕێککەوتن دەپاڕێنەوە و کاتتان خەریکە تەواو دەبێت”

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هێرشێکی توندی کردە سەر دەسەڵاتدارانی ئێران و ڕایگەیاند کە تاران لە پشت پەردەوە “دەپاڕێتەوە” بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتن، بەڵام لە ڕاگەیاندنەکاندا وێنەیەکی جیاواز نیشان دەدات. ترەمپ هۆشداریی دا کە ئەگەر بە زوویی پێشنیازەکەی واشنتن پەسند نەکەن، دەرەنجامەکان خراپتر دەبن.

ڕۆژی پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تروس سۆشیەڵ) بڵاویکردەوە “دانوستاندنکارانی ئێران زۆر سەیرن؛ ئەوان بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتن لێمان دەپاڕێنەوە، چونکە لە ڕووی سەربازییەوە تێکشکێندراون.

ترەمپ ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئێرانییەکان دەیانەوێت کات بکوژن، بەڵام پێویستە جیددی بن پێش ئەوەی کات بەسەر بچێت و “ڕێگەی گەڕانەوە” نەمێنێت.

هاوکات لەگەڵ ئەم هەڕەشانەدا، ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان، پشتڕاستی کردەوە کە وڵاتەکەی نێوەندگیری سەرەکیی نێوان ئەمریکا و ئێرانە. ئاشکراشی کرد، کە پێشنیازێکی ١٥ خاڵیی ئەمریکا لە ڕێگەی پاکستانەوە پێشکەشی ئێرانی کردووە و ئێستا تاران تاوتوێی دەکات، هاوکات هەریەکە لە تورکیا و میسڕ پاڵپشتی لەم دەسپێشخەرییە دیپلۆماسییە دەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان هەردوو وڵات.

سەرەڕای لێدوانەکانی ترەمپ و بەرپرسانی پاکستان، تاران هێشتا بە فەرمی بوونی دانوستاندنی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ ڕەت دەکاتەوە. عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە “سیاسەتی ئێمە بەردەوامبوونە لە بەرگری و مەبەستمان نییە دانوستاندن بکەین.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کە گۆڕینەوەی نامەکان تەنیا لە ڕێگەی “وڵاتانی دۆستەوە” دەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە