spot_imgspot_img

“عێراق دەتوانێت 70%ی نەوتەکەی بۆ بازاڕەکانی ئاسیا هەناردە بکات”

شارەزایەکی ئابووری ڕایدەگەیەنێت کە عێراق دەتوانێت لە ڕێی ئەو کەشتاییەنی کە پەیوەندییان بە ئەمریکاوە نییە، نەوتەکەی بۆ بازاڕەکانی ئاسیا هەناردە بکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نەبیل مەرسوومی، شارەزای ئابووری عێراقی ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران ڕێگە بدات بە تێپەڕبوونی ئەو کەشتییانەی کە نەوتی عێراقیان هەڵگرتووە، ئەوا عێراق دەتوانێت 70%ی نەوتەکەی بۆ بازاڕەکانی ئاسیا هەناردە بکات.

ڕوونیشیکردەوە کە عێراق دەتوانێت لە ڕێگەی ئەو کەشتییانەوە نەوتەکە هەناردە بکات کە پەیوەندییان بە ئەمریکا و ئیسرائیلەوە نییە و لەلایەن وڵاتانی ترەوە خاوەندارێتی دەکرێن و بەڕێوەدەبرێن، وەک دوورگەکانی مارشاڵ، لیبێریا، یۆنان، هیندستان، هۆنگ کۆنگ، پەنەما و چین.

وتیشی: “عێراق پێش جەنگ مانگانە 95%ی کۆی گشتی هەناردەی نەوتەکەی لە ڕێگەی 85  بۆ 104 کەشتی نەوتەوە دەگواستەوە کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕین، لەو ژمارەیەش تەنها سێ کەشتییان خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنیان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەگەڕایەوە”.

دوێنێ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ڕێ بە کەشتییەکانی عێراق دەدەن کە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە