spot_imgspot_img

“هێرش کرایە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری تورکی”

میدیای تورکیا بڵاویکردەوە کە لە دەریای رەشدا بە درۆن هێرش کراوەتە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری تورکیا و زیانی بەر کەوتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، میدیای تورکیا بڵاویکردەوە کە درۆنێک بەر کەشتی نەوتهەڵگری “ئاڵتورا” کەوتووە کە لە ڕووسیاوە بەڕێکەوتووە و 140 هەزار تۆن نەوتی هەڵگرتبوو.

ڕوونیشیکردەوە کە هێرشەکە لە دەریای ڕەش و لە دووری 15 میل لە گەرووی بۆسفۆری ئیستانبوڵ ئەنجامدراوە.

میدیای تورکیا ئەوەشی بڵاوکردەوە کە دوای ئەوەی کەشتییەکە داوای یارمەتیی بەپەلەی کرد، تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان و پاسەوانی کەناراوەکان و کەشتیی فریاکەوتن رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون.

کەشتییەکە لەلایەن ستافێکی 27 کەسییەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بەگوێرەی زانیارییەکان سەرجەمیان سەلامەتن.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە