spot_imgspot_img

ترەمپ ترسی لە زیادبوونی کوژراوانی ئەمریکا هەیە

دۆناڵد ترەمپ ئامادەیی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران ڕاگەیاند و میدیای ئەمریکاش باس لەوە دەکات کە ترەمپ ڕاوێژکارەکانی ئاگادار کردووەتەوە لەوەی شەڕی درێژخایەنی ناوێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی سەر ئێران دووپاتکردەوە.

ترەمپ ڕایگەیاند: “ئێستا خۆمان ئامادە دەکەین بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکەکە بە تەواوی لە ئێران”، ئاماژەی بەوەش کرد کە “ئێرانییەکان دانوستانمان لەگەڵ دەکەن و دەیانەوێت بگەنە ڕێککەوتن”.

ڕوونیشیکردەوە کە سەرکردەکانی ئێران مەسەلەی دانوستان لەبەردەم گەلەکەیان ڕەتدەکەنەوە “لە ترسی پەرچەکردارە ناوخۆییەکان”.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاویکردەوە، کە دۆناڵد ترەمپ بە کەسە نزیکەکانی ڕاگەیاندووە کە دەیەوێت خۆی بەدوور بگرێت لە تێوەگلان لە شەڕێکی درێژخایەن لەگەڵ ئێران.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، “ترەمپ بە ڕاوێژکارەکانی ڕاگەیاندووە کە پێیوایە ململانێ لەگەڵ ئێران چووەتە قۆناغەکانی کۆتایی”، جەختیشی لە پێویستی پابەندبوون بە خشتەی کاتی دیاریکراو بۆ ئۆپەراسیۆنەکان کردووەتەوە، کە لە نێوان ٤ بۆ ٦ هەفتەدایە.

لە هەمان چوارچێوەدا، ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە گواستوویەتییەوە کە “ترەمپ نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لە بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراو و بریندارانی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەگەری بەردەوامبوونی شەڕدا”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە