spot_imgspot_img

پارەی كارەبای پڕۆژەی ڕووناكی بۆ مانگی 2 ڕاگەیەنرا

نیوەی هاوڵاتیانی کوردستان لە پڕۆژەی ڕووناکیدا لە مانگی دوو (شوبات) کەمتر لە 36,000 دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، خۆشحاڵە بە دابەشکردنی پسوولەی کارەبای مانگی دوو بۆ هاوبەشانی ماڵان لەچوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکی کە تیایدا هاوڵاتیان کەمترین پارە دەدەن.

خشتەی یەکەم: بڕی پسوولەی نیوەی هاوڵاتیان بۆ مانگی دوو لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمترە لە:
کوردستان: 36,000 دینار
هەولێر: 30,000 دینار
سلێمانی: 35,000 دینار
دهۆک: 74,000 دینار
هەڵەبجە: 39,000 دینار

خشتەی دووەم: ژمارەی هاووڵاتیان و شوێنە بازرگانییەکان لە پرۆژەی ڕووناکی بەپێی شارەکان:
کوردستان/
هاووڵاتیان: 4,427,000
شوێنی بازرگانی: 137،000

هەولێر/
هاووڵاتیان: 1،935،000
شوێنی بازرگانی: 61،000

سلێمانی/
هاووڵاتیان: 1،345،000
شوێنی بازرگانی: 35،000

دهۆک/
هاووڵاتیان: 495،000
شوێنی بازرگانی: 20،000

هەڵەبجە/
هاووڵاتیان: 135،000
شوێنی بازرگانی: 4،000

زاخۆ/
هاووڵاتیان: 238،000
شوێنی بازرگانی: 10،000

سۆران/
هاووڵاتیان: 144،000
شوێنی بازرگانی: 5،000

ڕاپەڕین/
هاووڵاتیان: 135،000
شوێنی بازرگانی: 2،000

ڕاشیگەیاندووە، بەپێی نرخە نوێیەکان، ٪80ی هاووڵاتیان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.

مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند. دواتر لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری لەسەر نرخە نوێیەکانی کارەبادا لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026.

پرۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان دابین دەکات تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026, هەروەها جێگای باسە کە ناو سەنتەری شارەکانی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە