spot_imgspot_img

بەنزین یان کارەبایی؟ کام ئۆتۆمبێل بۆ گەشتی دوور و درێژ گونجاوترە؟

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزەکانی گەشتوگوزار، مشتومڕێکی نوێ لە نێوان شۆفێراندا دروست بووە: ئایا ئۆتۆمبێلە بەنزینەکان هێشتا پادشای ڕێگا دوورەکانن، یان ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان (EV) توانیویانە ئەو نازناوە بسەننەوە؟

ئۆتۆمبێلی کارەبایی؛ گەشتێکی بێدەنگ بەڵام پێویستی بە پلانە.

ئەندازیار جیهاد محەمەد بەشیر، پسپۆڕی تەکنیکی، ئاماژە بەوە دەکات کە گەشتکردن بە ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە قۆناغی “تاقیکردنەوە” دەرچووە و بووەتە واقیع، بەڵام پێویستی بە گۆڕینی عەقڵیەتی شۆفێر هەیە.

تەحەددییەکانی کارەبایی لە ڕێگای دووردا:

  • باجی خێرایی: لێخوڕین بە خێرایی ١٤٠ کم/س لانی کەم ٣٠٪ی وزەی پاتری زیاتر خەرج دەکات بەراورد بە خێرایی ١١٠ کم/س.

  • کاریگەری کەشوهەوا: لە ناوچە گەرمەکاندا، سیستەمی ساردکردنەوەی پاتری و کارکردنی سپلیت (AC) مەودای ڕۆشتنی ئۆتۆمبێلەکە کەمدەکەنەوە.

  • ستراتیژیی (٨٠/٢٠): شارەزایان ڕێنمایی دەدەن کە گەشتەکە بە ١٠٠٪ شەحنەوە دەستپێبکات، بەڵام لە وێستگەکانی ڕێگا تەنها تا ٨٠٪ شەحن بکرێتەوە، چونکە ٢٠٪ی کۆتایی کاتێکی زۆر دەبات و فشار دەخاتە سەر پاترییەکە.

ئۆتۆمبێلی بەنزین؛ متمانەیەک کە پێویستی بە پشکنینە

ئەندازیار عەبدولڕەحمان ئوسامە، بەڕێوەبەری سەنتەری چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل، دەڵێت پشتگوێخستنی وردەکارییە بچووکەکان هۆکاری سەرەکی پەککەوتنی ئۆتۆمبێلە لە ڕێگا گشتییەکاندا.

پێش دەستپێکردنی گەشت بە ئۆتۆمبێلی بەنزین، ئەم هەنگاوانە فەرامۆش مەکە:

  1. ئاستی ڕۆن و ئاو: دڵنیابوونەوە لە ڕۆنی بزوێنەر، گێر، شلەی ساردکەرەوە (ڕادیتەر) و برێک.

  2. قایشەکان: پشکنینی قایشی تایمینگ و قایشە لاوەکییەکان، چونکە پچڕانیان لە ناوەڕاستی ڕێگا زیانی گەورە بە بزوێنەر دەگەیەنێت.

  3. تایەکان: پشکنینی پەستانی هەوا و قووڵیی نەخشی تایەکان بۆ پاراستنی هاوسەنگی ئۆتۆمبێلەکە.

  4. سیستەمی فێنککەرەوە: بەهۆی گەرمای ناوچەکە، پشکنینی گاز و کارکردنی سپلیت مەرجێکی سەرەکییە بۆ ئارامیی گەشتیار.

ئۆتۆمبێلی کارەبایی تێچووی کەمترە و ژینگەدۆستە، بەڵام پێویستی بە پلانی وردی پێشوەختە هەیە بۆ دۆزینەوەی وێستگەکانی شەحنکردنەوە. لە بەرامبەردا، ئۆتۆمبێلی بەنزین ئاسانکاریی زیاتری هەیە لە ڕووی خێرایی تێکردنی سووتەمەنی، بەڵام پێویستی بە چاودێرییەکی وردی م میکانیکی هەیە.

 ئۆتۆمبێل پێش ئەوەی پەککەوێت “قسە دەکات”؛ هەر لەرینەوەیەکی نائاسایی سوکان یان دەنگێکی غەریب لە برێکدا، ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختەیە کە پێویستە جدی وەربگیرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە