بڕیار لە نرخی نان درا

قایمقامیەتی سلێمانی ئاگاداری هەموو نانەوخانەکان دەكاتەوە، کە نرخی نان زیاد نەکەن و کێشی گونک کەم نەکەنەوە، ئەگەرنا توشی سزا و لێپێچینەوەی توند دەبن.

لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، هەر نانەوایەک 8 نانی فرۆشت بەهەزار دینار دەبێت کێشی گونکەکانی لە ٩٠ بۆ ٩٥ گرام کەمتر نەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، هەر نانەواخانەیەك ئەگەر 6 نانی فرۆشت بەهەزار دینار دەبێت کێشی گونکەکانی لە ١٣٠ بۆ ١٣٥ گرام بێت.

جەختیشی كردۆتەوە، هەر نانەوایەک کێشی ئەم گونکانە کەم بکاتەوە لەهەر شوێنێک بێت، لێپێچینەوەی توندی لەگەڵدا دەکەین و لێی قبوڵ ناکرێت، چونکە ئەمە قوتی خەڵکە و هاوکاری زۆری نانەوخانەکان کراوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە