وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم باس لە ئەگەرەكانی بەردەم پڕۆسەی خوێندن دەكات و دەڵێت: سێ ئەگەر هەیە.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە هەرێم دەڵێت: شەممە ٢٨ / ٣ / ٢٠٢٦ کۆدەبینەوە و بڕیار دەدەین، بەڵام بۆ دەسپێکردنەوە دەوام سێ ئەگەر هەیە:
١ــ درێژکردنەوەی پشوو بۆ ماوەی هەفتەیەکی تر.
٢ــ خوێندنی ئۆنلاین ( بەڵام ئارەزومەندانە).
٣ــ دەسپێکردنەوەی دەوام.
لای خۆشیەوە، نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ میدیاكان وتی، “ئەمساڵ خوێندن بەشێوەیەكی ئاسایی ڕۆیشت لە وەرزی یەكەمدا، بەڵام لە وەرزی دووەمدا بەهۆی دۆخی ئەو شەڕەی وڵاتانی ناوچەكەی گرتۆتەوە لە دوو كاتی جیاوازدا بە دوو ڕاگەیەنراوی جیاواز وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا كردویانە بە پشوو.
وتیشی، “پشوو لە 29ی مانگ كۆتایی دێت و لە ڕۆژی شەممە 28ی مانگ وەزارەتی پەروەردە كۆدەبێتەوە بڕیاری نوێ دەدات و گیانی خوێندكاران و مامۆستایان بەهەند وەردەگیرێت”.
ڕاشیگەیاند، چەند پێشنیارێك هەیە دەربارەی پڕۆسەی خوێندن، یان بە كەم كردنەوەی پڕۆگرامەكان یان درێژكردنەوەی هەفتەیەك دەوام بەهۆی پشووەكانەوە”.
دەربارەی خوێندنی ئۆنلاین و كرێی خوێندنی خوێندنگە ئەهلییەكان وتی، “پێشتر ئەزموونمان لەگەڵ خوێندنی ئۆنلاین هەبووە و سەركەوتوو نەبووە، بۆ بابەتی كرێی خوێندنیش بەپێی بارودۆخەكە بڕیار دەدرێت”.
