دوای نزیکەی مانگێک لە داخستنی بەهۆی گرژییە ئەمنییەکان، دەروازەی سنووریی کێلێ لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کرایەوە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو هاتووچۆی گەشتیاریش دەست پێ بکاتەوە.
دەروازەی سنووریی کێلێ، کە دەکەوێتە سنووری قەزای پشدەری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، لەسەرەتای ئەم مانگەوە بەهۆی شەڕ و گرژییە ئەمنییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران داخرا بوو.
عەباس عەزیز، بەڕێوەبەری گومرگی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، کە جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەکەدا ئاسایی بووەتەوە و زیاتر لە 40 بارهەڵگر لە ماوەی ئەمڕۆدا هاتونەتە ناو هەرێمی کوردستانەوە، لەکاتێکدا لە حاڵەتی ئاساییدا ژمارەکە دەگاتە 230 بارهەڵگر.
ئاماژەی بەوە کرد، کە بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو هاتووچۆی گەشتیارییش لە دەروازەی کێلێ دەست پێ بکاتەوە.
