یاریدەدەری مەسرور بارزانی ڕایدەگەیەنێت، سودانی بەڵێنی داوە و هەفتەی داهاتوو مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ عێراق دابەش دەكرێت.
ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو كە دەوام دەستی پێكردەوە، لیستی مووچە و تەرازوووی پێداچوونەوە، كە ئامادەن ڕەوانەی بەغدا دەكرێت و ڕێكارەكانی نێوان هەردوو دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و عێراق كۆتایی هاتووە.
ڕاشیگەیاندووە، ئەوەی لەسەر شانی هەرێمە جێبەجێ دەكرێت و ئێستا جگە لە نەوتی هەرێم، نەوتی كەركوكیش بە بۆری نەوتی هەرێم دەڕوات.
وتیشی، “بەپێی ئەو بەڵێنانەی سەرۆك وەزیرانی عێراق داویەتی، لەگەڵ مووچەخۆرانی عێراق، هەفتەی داهاتوو مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش خەرج دەكرێت”.
ئەمە لەكاتێكدا، كە خەریكە مانگی 3 كۆتایی دێت و هێشتا هەرێم نە لیستی مووچە و نە تەرازووی پێداچوونەوە و نە 120 ملیار دینارەكەشی نەناردووە بۆ بەغدا.
