spot_imgspot_img

“ئێرانییەکان وتیان سەرمان لە بۆردومانەکەی سەر پێشمەرگە سوڕماوە”

بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی سۆسیال دیموراتی کوردستان لە ئێران ڕایگەیاند سەرمان لەو بۆردومانە سوڕماوە کە کردوویانەتە سەر پێشمەرگە و “لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكەین، هەڵەیەكی گەورە كراوە و بەدواچوونی جدی لەسەر دەكەین”.

لوقمان پێنجوێنی، بەرپرسی پەیوەندییەکای پارتی سۆسیال دیموراتی کوردستان لە ئێران ڕایگەیاند؛ لەسەر بەناڕەوا شەهیدكردنی ژمارەیەک لە پێشمەرگە و پارێزەرانی گەل و نیشتمان، محەمەدی حاجی مەحمود پەیامێكی نارد بۆ بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران و دەستبەجێ وەڵامیان دایەوە.

وتیشی: “بەرپرسانی ئێران ڕایانگەیاند ئێمە سەرمان لەو كارە سوڕماوە و لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكەین، هەڵەیەكی گەورە كراوە و بەدواچوونی جدی لەسەر دەكەین”.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئێرانییەکان وتوویانە بەڵێن دەدەین ڕێگا نادەین کاری لو جۆرە دووبارەبێتەوە.

مەلا لوقمان لە زاری ئێرانییەکانەوە کە ئاستی بەرپرسیارێتییەکەیانی ئاشکرا نەکردووە، بڵاویکردەوە کە وتوویانە “هەرێمی كوردستان پەیوەندیەكانیان باشە لەگەڵ ئێمە و خەڵكی كوردستان دۆستێكی دێرینی ئێمەن، بۆیە بڕیارمانداوە هەڵەكە هەرچۆن و هەركەس كردبێتی لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكەین”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە