کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، باران بارینی بە لێزمە ناوچەکانی سنووری گەرمیان و کەرکووک و هەڵەبجە و بەشێک لە باشووری رۆژهەڵاتی سنووری پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکان، نمە باران و بارانی مام ناوەند سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، بۆ ماوەیەکی کورت خایەن باران بارینی بە لێزمە لە سنوری گەرمیان و کەرکووک و هەڵەبجە و بەشێک لە باشوری رۆژهەڵاتی سنووری پارێزگای سلێمانی دەبێت، لە درەنگانی شەو و بەیانی ڕۆژی پێنجشەممەدا تا ڕادەیەک بارانبارین لاواز دەبێت لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم.
ئەوەشی وتووە: پلەکانی گەرما بە دوو بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە، بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 13 پلەی سیلیزی
پیرمام 8 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 11 پلەی سیلیزی
دهۆک 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 17 پلەی سیلیزی.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ ناوچەدا، لە نێوەڕۆ ڕیژەی دابارین زیاد دەکات، نمە باران و بارانی مام ناوەند کە هەندێ جار هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، لە کاتەکانی شەودا ڕێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان بەراورد بە ناوچەکانی تر کە پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت بە تایبەت لە سنووری گەرمیان، بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبێت.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 15 پلەی سیلیزی
پیرمام 10 پلەی سیلیزی
سۆران 11 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 12 پلەی سیلیزی
دهۆک 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 17 پلەی سیلیزی
