وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی توركیا دەڵێت پێشتر پێشنیازیان بۆ عێراق کردووە بۆریی نەوت لە بەسڕەوە بۆ کەرکووک ڕابکێشێت بۆ ئەوەی لە تورکیاوە هەناردە بکات، بەڵام بەقسەیان نەکردن.
ئالپارسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی توركیا ڕایگەیاند، عێراق ٣،٣ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکات، پێشنیازمان بۆ کرد کە ئەمە هەمەجۆر بکات، بەڵام بەداخەوە نەیانکرد.
ڕاشیگەیاند، “پێشنیازمان بۆ عێراق کرد هێڵێکی بۆریی نەوت لە کەرکووکەوە بۆ بەسرە ڕابکێشین و ئەو نەوتەی لە ڕێگهی بۆریی نەوتی تورکیاوە هەناردە دەکرێت بۆ ١،٥ ملیۆن بەرمیل زیاد بکەین”.
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی توركیا وتیشی: “هیوادارین وانە لەو قەیرانەی ڕوویداوە وەربگیرێت و هەناردەی نەوت لە عێراقەوە زیاد بکرێت”.
