spot_imgspot_img

بەرپرسێکی ئەمریکی: ئەمە داواکارییە نابەجێکانی ئێرانە

بەرپرسێکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات ئێران کۆمەڵێک داواکاری بۆ کۆتاییهاتنی جەنگ هەیە و سەرجەمیشیانی بە پووچ و نابەجێ وەسف کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی وڵاتەکەیەوە بڵاویکردەوە کە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێراندا لە دانوستاندان.

ئەوەشی خستەڕوو کە دانوستانەکان لەڕێ نێوەندگیرەوە ئەنجام دەدرێتن بێ ئەوەی ئاشکرای بکات.

بە وتەی بەرپرسە ئەمریکییەکە، ئێران ئەم داواکارییانەی هەیە؛

  • بەرنامە مووشەکییەکەی بمێنێت بێ ئەوەی هیچ هەوڵێک بۆ سنووردارکردنی بدرێت
  • ئیدارەی ترەمپ گەرەنتی بدات کە جارێکی دیکە جەنگ لە دژی ئێران بەرپانەکات
  • هەموو سزاکانی سەر ئێران هەڵبگیرێن
  • ئێران باج بەسەر هاتووچۆی کەشتییەکان بە گەرووی هورمزدا دەسەپێنێت

بەرپرسە ئەمریکییەکە ئەو داواکارییانەی ئێرانی بە پووچ و نابەجێ وەسف کردووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە