spot_imgspot_img

ئێران: ئەمریکییەکان لەگەڵ خۆیاندا دانوستان دەکەن

وتەبێژێکی سەربازیی ئێران، گاڵتەی بە لێدوانەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد سەبارەت بە بوونی دانوستان بۆ ئاگربەست و ڕایگەیاند، ئەمریکییەکان “تەنیا لەگەڵ خۆیاندا دانوستان دەکەن”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای ناوەندیی “خاتەم ئەلئەنبیا”ی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، ڕایگەیاند، “ئەو هێزە ستراتیژییەی باستان دەکرد، گۆڕاوە بۆ شکستی ستراتیژی. ئەوەی بانگەشەی ئەوە دەکات کە زلهێزێکی جیهانییە، ئەگەر بپێی بکرایە لەم چەقبەستووییە ڕزگاری دەبوو. شکستی خۆتان بە ڕێککەوتن مەڕازێننەوە، کاتی بەڵێنە بێماناکانتان کۆتایی هاتووە”.

وتیشی: “ئایا ناکۆکییە ناوخۆییەکانتان گەیشتووەتە ئاستێک کە لەگەڵ خۆتاندا دانوستان دەکەن؟”.

ئەم لێدوانانەی زولفەقاری دوای ماوەیەکی کورت لەوە هات کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پلانێکی ١٥ خاڵی بۆ ئاگربەست لە ڕێگەی وڵاتی پاکستانەوە بۆ ئێران ناردبوو.

زولفەقاری وتیشی: “وتەی یەکەم و کۆتاییمان لە ڕۆژی یەکەمەوە یەک شت بووە و هەرواش دەمێنێتەوە: ئەوانەی وەک ئێمەن لەگەڵ ئەوانەی وەک ئێوەن ناگەنە ڕێککەوتن؛ نە ئێستا و نە لە هیچ کاتێکی تریشدا”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە