spot_imgspot_img

کارمەندانی “ABC” دژی ژیریی دەستکرد مانیان گرت

سەدان ڕۆژنامەنووس لە دامەزراوەی سەرەکیی پەخشی گشتیی ئوسترالیا  ABC، بە مەبەستی داواکردنی باشترکردنی مووچە و دابینکردنی گەرەنتی بۆ ڕێگریکردن لەوەی ژیریی دەستکرد جێگەی کارەکانیان بگرێتەوە مانیان گرت.

بەهۆی ئەم مانگرتنە ٢٤ کاتژمێرییەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجامدرا، کە زیاتر لە دوو هەزار ڕۆژنامەنووس و فەرمانبەر تێیدا بەشدارن، دەستەی پەخشی ئوسترالیا ناچار بوو بەرنامە ڕاستەوخۆکان ڕابگرێت و بەرنامەی تۆمارکراو لە شوێنیان پەخش بکات. ئەم مانگرتنە بە گەورەترین چالاکی لەم شێوەیە دادەنرێت لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا.

“سەندیکای هاوپەیمانیی میدیا و کات بەسەربردن و هونەرەکان” ڕایگەیاند، “فەرمانبەرانی دەستەی پەخشی ئوسترالیا نایانەوێت مان بگرن، بەڵکو دەیانەوێت کارەکانی خۆیان بکەن. ئەوان داوای مووچەیەکی دادپەروەرانە، کارێکی مسۆگەرکراو و دانانی سنوور بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیاکانی وەک ژیریی دەستکرد دەکەن، تا بتوانن متمانەی جەماوەر بپارێزن.”

ئەندامانی سەندیکاکە لەم مانگەدا دەنگیاندا بە ڕەتکردنەوەی ئەو پێشنیازەی بۆ مووچەکانیان کرابوو، چونکە پێیان وایە ئەو زیادکردنە لە ئاستی ڕێژەی هەڵاوسانی ئابووریدا نییە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە