spot_imgspot_img

ئیسرائیل ڕێڕەوی چەکی نێوان ڕووسیا و ئێرانی کردە ئامانج

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوی کردەوە، بۆ یەکەمجار ئیسرائیل ڕێڕەوی چەکی نێوان ڕووسیا و ئێران لە دەریای قەزوین کردووەتە ئامانج.

ئەو ئامانجەی بۆردوومان کراوە لە بەندەر ئەنزەلی بووە. لە هێرشەکە کەشتی جەنگی، سەنتەری فەرماندەیی و ژێرخانی دەریایی سوپای پاسداران کراونەتە ئامانج. ئەم ڕێڕەوە هێڵێکی گرنگی گواستنەوە درۆن و چەک و کەرەستەی سەربازیی بووە لەنێوان ئێران و ڕووسیا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە، ئەم ڕێگایە بۆ ڕووسیا زۆر گرنگ بووە، چونکە لەم دەروازەیەوە ئێران درۆنەکانی جۆری “شاهید”ـی بۆ ڕووسیا دەنارد و ئەوانیش شەڕی ئۆکرانیایان پێ دەکرد. لەگەڵ ئەوەشدا لەم ڕێڕەوە چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ ئەو گرووپانە دەنارد کە نوێنەری ئێرانن لە وڵاتانی ناوچەکە.

ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، بە تێکدانی ئەم ڕێڕەوە، ئیسرائیل پەیامێکی بۆ ئێران ناردووە کە ئیتر هەموو ژێرخانەکانی ئێران لەژێر ئامانجی ئەوانن.

ڕووسیا بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و هۆشداری دا لە فراوانبوونی شەڕ، شارەزایان پێیان وایە ڕەنگە ئێران و ڕووسیا شوێنی ئاڵوگۆڕکردنی چەک بگۆڕن، بەڵام لە کورتخایەندا تووشی گرفتێکی گەورە دەبن و هێڵەکانیان پەک دەکەوێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە