spot_imgspot_img

ئەمڕۆ 38 ساڵ بەسەر خاپورکردن و ڕاگواستنی سەیدسادق تێدەپەڕێت

ساڵی 1988 پاش كارەساتی كیمیاییبارانی هەڵەبجە، ڕژێمی بەعس بڕیاریدا شاری سەیدسادق خاپوور بكات، هەربۆیە لە 10ڕۆژی كۆتایی مانگی ئازاری 1988 تەواوی شاری سەیدسادقی خاپوور كرد.
 
ڕەهەندە مێژووییەکانی خاپوورکردنی سه‌یدسادق (١٩٨٨)
🔴پڕۆسەی خاپوورکردنی سەیدسادق لە کۆتایییەکانی ئاداری ١٩٨٨ دەستی پێکرد، تەنیا چەند ڕۆژێک دوای کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە، وەک بەشێک لە زنجیرە تاوانەکانی ڕژێمی بەعس دژ بە ناوچە شۆڕشگێڕەکان.
🔴ڕژێمی بەعس تەنیا بە ڕوخاندنی خانوەکان نەوەستا، بەڵکو شارەکەی بە شێوەیەکی سیستماتیک ، بە تەواوەتی لەگەڵ زەوی تەخت کرد، بەجۆرێک زۆرینەی هاووڵاتییان کاتی ئەوەیان نەبوو تەنانەت پێداویستییە سەرەتاییەکانی ناو ماڵەکانیشیان ڕزگار بکەن.
🔴بەهۆی خێرایی پڕۆسەی خاپوورکردنەکەوە، خەڵکی شارەکە نەک هەر شوێنی نیشتەجێبوونیان لەدەستدا، بەڵکو هەموو سەرمایە و دارایی چەندین ساڵەیان لەژێر خاپوورەکاندا مایەوە و بوونە ئاوارەی ناوچە جیاوازەکان.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە