spot_imgspot_img

د. فازڵ نەبی: ترستان لە مووچە نەبێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایی دەداتە فەرمانبەرانی هەرێم لە هاتنی مووچە و دەشڵێت: بەهۆی دۆخی لەناكاو و جەنگەوە داهاتی نانەوتی كەمی كردووە و دەبێت كەمتر لە 120 ملیار ڕەوانە بكرێت.

د. فازڵ نەبی لە چاوپێكەوتنێكی میدیاییدا ڕایگەیاند، فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هیچ ترسیان لە مووچە نەبێت و دەنێردرێت.

ڕاشیگەیاند، داهاتی ناوخۆ “نانەوتی” کەمبۆتەوە دەبێت کەمتر لە 120 ملیار بۆ عێراق بنێردرێت بە ڕێککەوتن، چونكە دۆخێكی لەناكاوی جەنگ “قوە قاهرە” دروسا بووە بەپێی یاسا و گومرگی خاڵە سنوورییەكان داهاتیان كەم بۆتەوە و ئەوەش وادەكات نەتوانرێت داهات وەك پێویست بەدەست بێت.

ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا باری لەناكاو لەدەرەوەی دەسەڵاتی هەرێم و عێراق هاتۆتە پێشەوە و داهات زۆر كەمی كردووە و عێراق خۆشی ئەوە دەزانێت و ئەو دۆخە لەبەرچاو دەگرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە