spot_imgspot_img

لێدوان و وێنەگرتنی سەربازی قەدەغە كرا

وەزارەتی پێشمەرگە چەند بڕیارێكی بۆ ڕاگەیاندنەكان و ئەفسەران و هێزەكانی پێشمەرگە دەركرد و دەڵێت: لێدوان و وێنەگرتنی سەربازی قەدەغەیە و سەرپێچیکاران سزا دەدرێن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە، زنجیرەیەک بڕیار و ڕێنمایی نوێی بۆ پاراستنی ئاسایشی زانیاری و سەربازی دەرکرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هاتنی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بۆ ناو بارەگا سەربازییەکان و پێدانی هەر جۆرە لێدوان و زانیارییەک لەلایەن ئەفسەران و پێشمەرگەکانەوە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

وەزارەتی پێشمەرگە هۆشداری دەداتە هێزەکانی کە “بڵاوکردنەوەی وێنە، ڤیدیۆ و زانیاری تایبەت بە سەنگەر و بارەگاکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قەدەغەیە”. هاوکات جەختکراوەتەوە کە هەر ئەفسەر و پێشمەرگەیەک پابەندی ڕێنماییەکان نەبێت، ڕووبەڕووی توندترین سزای سەربازی و کارگێڕی دەبێتەوە.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە پێشمەرگەکان کراوە “هەر پەیج و ئەکاونتێک بە ناوی پێشمەرگەوە زانیاری بڵاودەکاتەوە، لینکی بۆ وەزارەت بنێرن تا ڕێکاری یاساییان بەرامبەر بگیریتەبەر”.

ئاماژە بەوەشدراوە، کە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە وردی چاودێری سۆشیال میدیا دەکەن بۆ تۆمارکردنی هەر سەرپێچییەک.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە