بەهۆی زیادبوونی باران بارین و لافاوەوە ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و تەنها 14 مەتری ماوە بێڵ ماوسەكەی سەرڕێژ بكات.
بەپێی دواین ئاماری تایبەت بە ڕێژەی باران بارین لە وەرزی دابارینی ئەمساڵدا ئاستی ئاوی دوكان 19 مەتر زیادی كردووە لە كاتێكدا تا دوو ڕۆژی ڕابردوو 17 مەتر زیادی كردووە، بەڵام بەم دوو ڕۆژە 2 مەتری دیكە ئاستی ئاوەكەی بەرزبۆتەوە.
هاوكات، زۆربەی گردۆڵكەكانی ناو بەنداوی دوكان دیارنەماون و ئەوەش ئاماژەی دڵخۆشكەرن بۆ زیادبوونی زیاتری ئاستی ئاوی بەنداوەكە.
هەر بەپێی داتاكانی ڕێژەی باران بارین لە بەنداوەكە، كۆی گشتی باران بارین لە ساڵی ڕابردوودا لە سەر بەنداوەكە 230ملم باریوە، بەڵام ئەمساڵ تا ئێستا 215 ملم باریوە.
