spot_imgspot_img

یەکێتی زانایان: رشتنی خوێنی ناحەق زوڵمێکی گەورەیە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردوو دەکات کە بارەگای هێزەکانی پێشمەرگەی لە سنووری سۆران کردە ئامانج و بووە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک پێشمەرگە. زانایان جەخت دەکەنەوە کە رشتنی خوێنی ناحەق زوڵمێکی گەورەیە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، ئەمڕۆ 24ی ئاداری 2026، لە پەیامێکدا ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردوو کرد، کە بارەگای هێزەکانی پێشمەرگەی لە ناوچەی سپیلک، سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کردە ئامانج.

لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، شەش پێشمەرگە شەهید بوون و 30ی دیکەش بریندار بوون.

یەکێتی زانایان لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە: “زۆر بە توندی ئەو جۆرە هێرش و کردە نامرۆڤانەیە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین، کە پێچەوانەی بنەماکانی ئیسلام و مافی مرۆڤ و مافی دراوسێیەتییە.

دەشڵێت: لە ئیسلامدا رشتنی خوێن بە ناحەق زوڵمێکی زۆر گەورە و غەدرێکی دوژمنکارانەیە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.”

یەکێتی زانایان وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ خانەوادەی شەهیدان، دوعای چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان کرد و داوای پاراستنی کوردستانی لە خوا کرد.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە