spot_imgspot_img

گەڕان بەدوای ئەو هاووڵاتییەی كەوتە ناو ڕووباری گارفێن بەردەوامە

گەڕان بەدوای ئەو هاووڵاتیە بەردەوامە، کە لە لۆفەکانی کورتەك بە ھۆی ڕووداوی ھەڵدێران کەوتۆتە نێو ڕووباری گارفێن.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەرین بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی عەمیدی مافپەروەر کاوە خدر خۆشناو و بەکر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر و نەقیب ئاسۆ ئەبوبکر، ئەفسەری ئێشکگر لە سنوری بناری قەندیل سەرپەرشتی تیمی غەواسی بەڕێوەبەرایەتیمان خۆبەخشان کرد.

ڕاشیگەیاندووە، لە دوێنێوە یەكێك لەو سێ هاووڵاتیەی کە بەھۆی ڕووداوی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل کەوتۆتە نێو ڕووباری گاڕفێن، گەڕان بەدوای ئەو ھاووڵاتیە بەردەوامە و تائێستا نەدۆزراوەتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە