قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، سەرکۆنەی ئەو هێرشە نایاساییە دەکات کە ژمارەیەک پێشمەرگەی شەهید کرد و سەرەخۆشی لە کەسوکاریان کرد.
قوباد تاڵەبانی دوای بەشداری کردنی لە پرسەی مامە غەفە لە سلێمانی قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان کرد، لە بارەی پرسی مووچەوە وتی: پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بەردەوامن بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم مانگانە ڕەوانە بکرێت، بەڵام ئەم جەنگە کاریگەری نێگەتیڤی هەبووە لەسەر دۆخی ئابووری عێراق و هەرێمی کوردستان.
لە بارەی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی، قوباد تاڵەبانی وتی: پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی باشن، ئاساییشە بیرکردنەوەی جیاوازیان هەبێت چونکە ئەوان دوو حزبی جیاوازن و خاوەن دوو بیرکردنەوەی جیاوازن.
