spot_imgspot_img

قایمقامی سلێمانی: لەمڕۆوە دەتوانن پارەی مۆلیدە بدەن

فازڵ عومەر، قایمقامی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئاگادارییەکەی شەوی ڕابردوویان لەسەر بنەمای ناکۆکیی نێوان خاوەن مۆلیدەکان بوو، کە وتمان پێشەکیی دووەمی پارەی مۆلیدە مەدەن.

وتیشی: ئەمڕۆ لەگەڵ سەندیکای مۆلیدە ئەهلییەکان کۆبوونەوە و ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە لە کۆتاییدا نرخی ئەمپێری مۆلیدە دیاریکرا هەرچەندێک لە پارەکە لای خاوەن مۆلیدەکان مایەوە وەک قەرزێکە و لە ڕۆژانی داهاتوو لەکاتی بڕانی کارەبای نیشتمانی دەبێت مۆلیدەکان هەر لەسەر ئەو پارەیە، کارەبا بە هاووڵاتییان بدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هاووڵاتییان دەتوانن لە ئەمڕۆوە پێشەکیی دووەمی پارەی مۆلیدە بدەن کە بۆ هەر ئەمپێرێک بڕی حەوت هەزار دینارە”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە