spot_imgspot_img

ئێران هێرشی کردەوە سەر شارە ئەتۆمییەکەی ئیسرائیل

ئێران هێرشی نوێی بۆ سەر شارەکانی ئاراد و دیمۆنا لە باشووری ئیسرائیل ئەنجام دا.

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد بۆ ڕێگریی کردن لەو مووشەکانەی لە ئێرانەوە ئاڕاستە کراون سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی کەوتوونەتە کار.

لەو ناوچانەی ئیسرائیل کە لەژێر هەڕەشەی هێرشدان، ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بڵاوکرایەوە و داوا لە خەڵک کرا تا ڕاگەیاندراوی داهاتوو لە پەناگاکاندا بمێننەوە.

ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرونۆت لە هەواڵێکیدا باسی لەوە کرد کە لە شارەکانی دیمۆنا و ئاراد و ناوچەی دەشتی نەجەف لە باشووری ئیسرائیل، زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە.

ئاماژە بەوە کرا کە ئەو مووشەکانەی باشووری ئیسرائیلیان کردبووە ئامانج، لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە ڕێگرییان لێکراوە.

هاوکات دەزگای فریاکەوتنی ئیسرائیل، ئەستێرەی سووری داود بڵاویکردەوە، لەو هێرشە مووشەکییەی کرایە سەر باشوور زیانی گیانیی نەکەوتووەتەوە.

دیمۆنا ئەو شارەیە کە بنکە ئەتۆمییەکەی ئیسرائیلی تێدایە و پێشتریش ئێران چەند ئامانجێکی لەو شارە بۆردومان کرد کە چەند کیلۆمەترێک لە بنکە ئەتۆمییەکەوە دوور بوون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە