spot_imgspot_img

فوئاد حسێن: دڵنیایی دراوە کە مووچەی فەرمانبەران خەرج دەکرێت

فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، ڕایگەیاند: دڵنیایی دراوە کە مووچەی فەرمانبەران خەرج دەکرێت و لەو ڕووەوە مەترسی نییە.

وەزیری دەرەوە ئاماژەی بەوەشکردووە کە یەدەگی دارایی عێراق لە دۆخێکی خراپدا نییە و دەتوانرێت بۆ ماوەی پێنج تا شەش مانگی داهاتوو کاروباری وڵات و دارایی بەڕێوەببرێت.

جەختیشی کردووەتەوە کە دەستبەجێ دوای وەستانی شەڕ (ئاماژە بۆ گرژییەکانی ناوچەکە)، عێراق دەست دەکاتەوە بە هەناردەکردنی نەوت بە شێوەیەکی ئاسایی بۆ بازاڕەکانی جیهان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە