spot_imgspot_img

پەتاتە؛ “دۆستی هەژاران” یان “دوژمنێکی شاراوەی تەندروستی”؟

پەتاتە چوارەم خۆراکی پڕ داواکارییە لە جیهاندا دوای برنج، گەنم و گەنمەشامی، ئەم بەرهەمەی کە ٧ هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەمریکای باشوور سەریهەڵدا، بەهۆی هەرزانی و ئاسانیی چاندنییەوە بووەتە میوانێکی هەمیشەیی سەر سفرەکان، بەڵام ئایا پەتاتە بەڕاستی سەوزەیەکی تەندروستە یان مەترسی دارە؟

١. ئایا پەتاتە بە سەوزە دادەنرێت؟

هەرچەندە زۆربەمان وەک سەوزە دەیناسین، بەڵام پسپۆڕانی خۆراک لە زانکۆی هارڤارد هۆشداری دەدەن و دەڵێن: “پەتاتە لە ڕووی بەهای خۆراکییەوە ناگاتە ئاستی سەوزەواتەکانی تر”، بۆیە لە زۆربەی ڕێنماییە جیهانییەکاندا ناخرێتە نێو “دەفرە تەندروستەکان”ەوە.

٢. سوودە ته‌ندروستییەکانی پەتاتە

پەتاتە چەندین توخم و ڤیتامینی گرنگی تێدایە، بەتایبەت لەنێو “تۆکڵەکەیدا”:

  • پۆتاسیۆم و ڤیتامین C: بۆ بەهێزکردنی بەرگری و دڵ.
  • ڤیتامین B6 و ڕیشاڵەکان: یارمەتی هەرسکردن دەدەن.
  • نیشاستەی خۆڕاگر: جۆرە نیشاستەیەکی تێدایە کە ئەگەر پەتاتەکە دوای کوڵان سارد بکرێتەوە، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسیی شەکرە.

٣. کەی پەتاتە دەبێتە مەترسی؟

شێوازی ئامادەکردن، هەموو هاوکێشەکە دەگۆڕێت:

  • سوورکردنەوە و چپس: خواردنی پەتاتە بە شێوەی چپس و سوورکراوە، ڕێژەی چەوری و کالۆری بە شێوەیەکی مەترسیدار بەرز دەکاتەوە.
  • شەکرەی خوێن: جۆرێک نیشاستەی تێدایە کە زۆر بە خێرایی هەرس دەبێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی کتوپڕی ئاستی شەکرە لە خوێندا.
  • تێبینییەکی گرنگ: کوڵانی پەتاتە لە ناو ئاودا دەبێتە هۆی لەدەستدانی بەشێکی زۆری “پۆتاسیۆم”ەکەی.

 

پەتاتە دەتوانێت ژەمێکی سوودبەخش بێت ئەگەر بە کوڵاوی یان برژاوی (لەگەڵ تۆکڵەکەی) بخورێت، بەڵام دوورکەوتنەوە لە سوورکردنەوەی و زیادکردنی کەرە، مەرجی سەرەکین بۆ ئەوەی ئەم “خۆشەویستەی ملیۆنان کەس” نەبێتە هۆی تێکدانی تەندروستیت.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە