spot_imgspot_img

لە ژەمی هەژارانەوە بۆ ژەمی شاژن؛ چیرۆکی سەرهەڵدانی “پیتزا مارگریتا”

کێ هەیە ئاشقی تامی پیتزا نەبێت؟ بەڵام ئایا هیچ کات لە خۆتت پرسیوە ناوی “مارگریتا” لە کوێوە هاتووە و چۆن ئەم نانە سادەیەی هەژاران بوو بە بەناوبانگترین ژەمی جیهانی؟

 سەرەتایەکی سادە لە کۆڵانەکانی ناپۆلی

شاری ناپۆلی ئیتاڵی بە دایکی پیتزا دادەنرێت، لە ساڵانی ٦٠٠ی پێش زایین، دانیشتوانی ئەم شارە کە زۆربەیان هەژار بوون، پێویستیان بە ژەمێکی هەرزان و خێرا بوو پیتزا لەو کاتەدا تەنها نانێکی تەخت بوو کە لەسەر شەقامەکان دەفرۆشرا و خەڵک لەگەڵ هەر ژەمێکدا دەیانخوارد.

شاژنێک کە لە خواردنی فەڕەنسی بێزار بوو!

چیرۆکی ناوبانگی ئەم پیتزایە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٨٩، کاتێک شاژنە “مارگریتا” و پاشا ئومبەرتۆی یەکەم سەردانی ناپۆلییان کرد، شاژن کە بێزار ببوو لە خواردنە گرانبەها و چەورەکانی فەڕەنسا، داوای لە “رافایێل ئیسپۆزیتۆ” کرد کە بەناوبانگترین پیتزادروستکەری شار بوو، سێ جۆر پیتزای بۆ ئامادە بکات.

 نهێنی ڕەنگەکانی ئاڵای ئیتاڵیا

ئیسپۆزیتۆ سێ جۆر پیتزای پێشکەش بە شاژن کرد، بەڵام شاژن تەنها دانەیەکیانی بەدڵ بوو؛ ئەویش پیتزایەک بوو کە ڕەنگەکانی ئاڵای ئیتاڵیای تێدا ڕەنگدابووە وە:

  • سەوز: گەڵای ڕێحانە (Basil).
  • سپى: پەنیری مۆزاریلا.
  • سوور: تەماتەی سان مارزانۆ، لەو ساتەوە وەستاکە بە ناوی شاژنەکەوە ناوی پیتزاکەی نا مارگریتا.

جیاوازییەکانی پیتزا لە باکوور و باشووری ئیتاڵیا

پیتزا لە ئیتاڵیا یەک جۆر نییە؛ کولتووری پیتزا لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی تر دەگۆڕێت:

  • لە باشوور: هەویرەکەی نەرم و ناسکە، لەناو فڕنی داردا بە پلەی گەرمی ٥٠٠ دەبرژێت و تەنها ٩٠ چرکەی دەوێت.
  • لە باکوور: هەویرەکەی تەنک و کڕتەوێڵە (Crispy)، لە فڕنی کارەباییدا بە پلەی گەرمی ٣٢٠ دەبرژێت و نزیکەی ٥ خولەکی دەوێت.

پیتزا تەنها خواردن نییە، بەڵکو هونەرێکە کە دەتوانیت بەپێی ئارەزووی خۆت دەستکاری بکەیت، چ وەک ژەمێکی تەندروست یان وەک چێژێکی خێرا، هەمیشە مارگریتا بە سادەیی و تامە ڕەسەنەکەیەوە لە لوتکەدا دەمێنێتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە