spot_imgspot_img

دابەشکردنی غاز لە هەولێریش ئاسایی دەبێتەوە

1`2we3r4tyuo[]بڕیارە سبەینێ سێشەممە لە هەولێر دابەشکردنی غازی ماڵان ئاسایی ببێتەوە و لە ڕێگەی بریکارەکانەوە غاز دابەش بکرێت.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی نەوت و کانزاکانی هەولێر بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: سبەینێ لە هەولێر دابەشکردنی غازی ماڵان ئاسایی دەبێتەوە و لەڕێگەی بریکارەکانەوە غاز دابەش دەکرێت.

وتیشی، “دابەشکردنەکە بەسیستەمی کارتی ئەلیکترۆنی بۆ دابەشکردنی سووتەمەنی دەبێت و هەر بوتڵێک غاز بە نرخی هەشت هەزار و 500 دینار دەدرێتە هاووڵاتییان”.

جێگەی ئاماژە بۆکردنە، بەهۆی جەنگی ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل کۆمپانیاکان ئاستی بەرهەم هێنانی غازیان کەمکردەوە ئەمەش وایکرد نرخی لیترێک غاز لەبەنزینخانەکان لە 400 دینارەوە بەرزبێتەوە بۆ هەزار و 500 دینار، نرخی بوتڵێک غازی بازرگانی ماڵانیش بۆ 28 هەزار دینار بەرزببێتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە