spot_imgspot_img

ترەمپ: بەدرێژایی هەفتە گفتوگۆى قووڵ و ورد بەردەوام دەبێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا لە ماوەى دوو ‏ڕۆژى ڕابردوودا گفتوگۆى “زۆر باش و بەرهەمدار” ـى سەبارەت بە ‏‏ “چارەسەرکردنی تەواو و هەمەلایەنە” ـى کێشەکان لەگەڵ ئێران هەبووە.

ترەمپ لە نووسینێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى ترووس سۆشیاڵ دەشڵێت، “ئەو ‏گفتوگۆ قووڵ و ورد و بونیادنەرانە بەدرێژایی هەفتەکە بەردەوام دەبن”.

‏ “بەپێی شێواز و کەشوهەوای گفتوگۆکان، فەرمانم بە وەزارەتی جەنگ کردووە ‏هەموو هێرشێکی سەربازی بۆ سەر وێستگەکانی کارەبا و ژێرخانی وزەی ئێران بۆ ‏ماوەی پێنج ڕۆژ دوابخات”، سەرۆکى ئەمریکا وا دەڵێت. ‏

ترەمپ جەخت دەکاتەوە کە هێرش بۆ سەر ژێرخانى وزەى ئێران بەندە بە، ‏‏ “سەرکەوتنی کۆبوونەوە و گفتوگۆ بەردەوامەکان”. ‏

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە