spot_imgspot_img

بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژ بوو، هۆشداری درا

هۆشدارییەکی بەپەلە؛ بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژ بوو و ئاستی ئاوی بەنداوەکان بەرزبووەتەوە.

بەرپرسانی بەنداوەکان لە هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند کە بەهۆی شەپۆلی بارانبارینی ئەم دواییانەوە، ئاستی ئاوی بەنداوەکانی هەرێم بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. ئاماژە بەوەش دەدەن کە بەنداوی دەربەندیخان بەتەواوی سەرڕێژ بووە و بەنداوی دهۆکیش تەنیا چوار مەتری ماوە بگاتە ئاستی سەرڕێژبوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە میدیای پارتی ڕایگەیاند، هەموو بەنداوە بچووک و مامناوەندەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی زۆریی ڕێژەی بارانبارینەوە سەرڕێژ بوون.

وتەبێژی وەزارەت ڕوونی کردەوە، کە بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژ بووە، بەڵام بەنداوی دووکان هێشتا مەودای ماوە بۆ پڕبوون.

هیوا عەلی وتیشی، بەنداوی دەربەندیخان بەهۆی سەرڕێژبوونیەوە بەردراوەتەوە، بۆیە داوا لە دانیشتووانی خۆشەویستی ناوچەکانی گەرمیان دەکەین، بەتایبەت ئەوانەی دەکەونە سەر ڕووباری سیروان تاوەکو دەگاتە بەنداوی حەمرین، هەروەها دانیشتووانی سنووری چەمەکانی زێی بچووک و تەقتەق، کە لە کەناراوەکان و چەمەکان دووربکەونەوە بۆ پاراستنی گیانی خۆیان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە