spot_imgspot_img

دابەشکردنی غازی شل دەستی پێکردەوە

مژدەیەک بۆ هاووڵاتییانی سلێمانی، دابەشکردنی غازی شل دەستی پێکردەوە

دوای ماوەیەک لە وەستان، پرۆسەی ناردنی غازی شل بۆ پارێزگای سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە و یەکەم تانکەری غاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بەڕێکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٢ی ئاداری ٢٠٢٦، بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، یەکەم تانکەری غازی شل بۆ پارێزگای سلێمانی بەڕێکەوتووە. بڕیار وایە ئەم پرۆسەیە بە بەردەوامی بمێنێتەوە، مەگەر بارودۆخێکی نائاسایی بێتە پێشەوە.

بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە، دابەشکردنی غاز دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی و نرخەکەشی جێگیر دەبێتەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی هەندێک گرفتەوە گۆڕانکاری بەسەردا هاتبوو.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە