ڕێکخراوی سەربەخۆی چاودێریی ئینتەرنێت بە ناوی (نێت بلۆکس)، لە ٢٨ـی شووباتی 2026وە لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران تا ئێستا ٥٢٨ کاتژمێرە هێڵی ئینتەرنێت لە سەرانسەری ئێراندا ڕووبەڕووی پچڕان بووەتەوە و پەیوەندی نێوان تۆڕەکان دابەزیوە بۆ ٠.١٪.
ئاماژەی بەوەش داوە، ئەم پچرانەی ئینتەرنێت پەیوەندی بە بارودۆخە ئەمنیی و سەربازییەکانی ئێران و خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەیی گەلانی ئیرانەوە هەیە.
دەشڵێت: هاووڵاتییانی وڵاتەکە دەستیان بە سەرچاوەی زانیاری و ئاگادارکردنەوەکان ناگات، داخستنی ئینتەرنێت جۆرێکە لە ئەشکەنجەدانی ملیۆنەها هاووڵاتیی.
هاوکات بەپێی ڕاپۆرتە ئابوورییەکانی وڵاتەکە، پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت بووەتە هۆی دابەزینی خێرای فرۆشتنی بازرگانی ئۆنلاین بۆ ٨٠٪ و بازاڕی دیجیتاڵی وڵاتەکە ڕووبەڕووی پاشەکشەیەکی بێ وێنە کردووە.
