محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران په‌یامی هۆشداری بۆ ئه‌مریكا ده‌نێرێت و رایگه‌یاند، ژێرخانی وڵاتەکەمان بكرێته ئامانج، راستەوخۆ ژێرخانی ژیانی و وزە و نەوت لە سەرانسەری ناوچەکەدا لەناودەچێت.
محه‌مه‌د باقر قالیباف له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی “X” نوسیویه‌تی، “ئه‌گه‌ر ژێرخانی وڵاتەکەمان بكرێته ئامانج، راستەوخۆ ژێرخانی ژیانی و وزە و نەوت لە سەرانسەری ناوچەکەدا لەناودەچێت”.
دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی سنورێکی کاتیی دیاریکراوی بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران دانا و جەختی لەوە کردەوە، کە ئەمریکا ئامادەیە بۆ لێدانی وێستگە جۆربەجۆرەکانی کارەبای ئێران، لە دامەزراوە گەورەکانەوە دەستپێده‌کات، ئەگەر هەڕەشەکان بۆ سەر ڕێڕەوی ئاوی گرینگ بەردەوام بن.
ترەمپ نوسیویەتی، ئەگەر ئێران گەروی هورمز بە تەواوی نەکاتەوە، بەبێ هیچ هەڕەشەیەک، لەماوەی 48 کاتژمێر لەمەودوا، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هەمو دامەزراوە وزەییەکانی لێدەدات و لەناودەبات، لە گەورەترینەوە دەست پێدەکات.
شارەکانی ئێران بە تایبەتی تارانی پایتەخت لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 28ی شوباته‌وه نزیکەی ڕۆژانە ڕوبەڕوی بۆردومان دەبنەوە کە بوە هۆی کوژرانی بەرپرسانی باڵا لە نێویاندا عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای پێشوی كۆماری ئیسلامیی ئێران و ده‌یان سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی سیاسی و سه‌ربازیی.
